AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٢ ٠٩:٢٩

ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی سپی ڕایگەیاند؛

کۆبوونەوە لەسەر بابەتی ئێران لە کۆشکی سپی

کۆبوونەوە لەسەر بابەتی ئێران لە کۆشکی سپی

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی گرووپی ڕاوێژکاری ستراتیژیکی واشنتۆن و تێلاڤیڤ سبارەت بە ئێران بەڕێوە چووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی سپی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکی کورت، بەیاننامەی هاوبەش سەبارەت بە گرووپی ڕاوێژکاری ستراتیژیکی ئەمریکا و ئیسرائیلی شرۆڤە کردووە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: لە 31 ی مەی 2022، جیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ئیال هولاتا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی تێلاڤیڤ، کۆبوونەەیەکیان لە کۆشکی سپی لژێر ناوی گرووپی ڕاوێژکاریی ستراتیژیکی ئەمریکا و ئیسرائیل پێک هێنا.

ڕاپۆرتەکە هەروەها باسی دەکات: نوێنەرانی باڵای سیاسەتی دەرەوە، بەرگری و ڕێکخراوە هەواڵگرییە پێوەندیدارەکان لە ئەو کۆبوونەوە بەشدار بوون و بەرپرسان بەڵێنیان دا تا هەوڵەکان بۆ ڕێگری لە دەستپێڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی و هەروەها ڕێگری لە هێرشە ناوچەییەکانی ئێران هەماهەنگ بکەن.

شیاوی باسە کە ئاوەها بەیاننامەیەک لە لایەن کۆشکی سپییەوە زۆر بە دەگمەن بڵاو بووەتەوە و بەو پێیە کارناسان پێیان وایە کە ئاوەها بەیاننامەیەک بەشێک لە هەوڵەکانی واشنتۆن و تێلاڤیڤ بۆ گوشار لەسەر ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەنایە کە دەمێکە ڕاگیراوە.

News ID 42240

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha